AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٩ شوبات ٢٠٢٢

٨:١٢:٣٢ ب.ن
1227625

شەهادەتی سێ مێر منداڵی فەلەستینی لەلایەن لەشکەرییانی زایۆنی

لەشکەرییانی ڕەژیمی داگیر کاری قۆدس سی تازەلاوی فەلەستینییان لە شاری نابلۆس دا شەهدی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - زایۆنیستەکان لە پێناو ئامانجە پاوانخوازانەکانیان هەر رۆژ پەلاماری ناوچە جۆر بە جۆرەکانیی فەلەستین ئەدەن و فەلەستینییەکان شەهید و بریندار ویان قۆڵبەست و ڕەوانەی زیندان دەکەن.

 بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەلەستینی"وەفا"، هێزە داگیرکارەکانیی رژیمی زایۆنی ئەمڕۆ سێ شەممە بە تەقەکردن بەرەو ترۆمبیلێک لە شاری نابلۆس لە رۆخی خۆراوایی، سێ سەرنشینی ئەو کە گەنجە فەلەستینییەکان بوون، شەهید کردووە و یەک کەسی دیکە لەوانیان قۆڵبەستکردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، حەشیمەتی مانگی سووری فەلەستین شەوی ڕابردوو (دووشەممە) ڕایگەیاند، لەئاکامی هێرشی لەشکەرییانی زایۆنی بۆ سەر شارۆچکەی"کەفەر عەقەب" هەڵکەوتوو لە باکووری قۆدسی داگیرکراو، ٩ فەلەستینی بە زەبری گوللـەی زایۆنیستەکان برینداربوون.

لەشکەرییانی زایۆنی هەروەها لە قۆدسی داگیرکراو ٢ فەلەستینییان قۆڵبەستکردووە.

تێکهەڵچوون لە نێوان فەلەستینیەکان و زایۆنیستەکان لە قۆدسی داگیر کراو وڕۆخی خۆراوایی بەهۆی تاوسەندنیی شارۆچکە سازیەیکان و پەلامارە بەردەوامەکانیی شارۆچکە نشینەکان بۆ سەر فەلەستینییەکان لەماوەی مانگەکانیی ئەمدواییە زۆرتربۆتەوە.

342/