AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : MEHRNEWS
چوارشەممە

٩ شوبات ٢٠٢٢

٨:٠٤:١٠ ب.ن
1227613

سەید حەسەن نەسرۆڵا: شەڕ لە گەڵ ئێران هەموو ناوچەکە دەتەقێنێتەوە

ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان بە ئاماژە بە گرینگایەتی حاکمییەتی ئیسلام لە ئێران دەڵێت: وڵامی ئێران بە هەر چەشنە لارییەکی ئیسرائیل توند دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید حەسەن نەسروڵا ، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان لە سەروبەندی رۆژانی ساڵوەگەڕی سە کەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە گەڵ کەناڵی ئەلعالەم قسەی کرد.

لە بەشێک لە قسەکاننیدا سەید حەسەن نەسروڵا وتی: ئێران بە بەرەکەتی شۆرشی ئیسلامی ، خاوەن حاکمییەت و سەربەخۆیی سیاسی راستەقینەیە.

وتیشی: خەڵک شۆڕشگێڕی ئێران بە شۆڕشی خۆیان، ئەمریکایان لە وڵاتەکەیان دەرکرد.

ئەوەشی وت کە کۆماری ئیسلامی ، دەرئەنجامی شۆرشی خەڵکە و خاوەن حاکمییەتی سەربەخۆیە . هەندێ وڵات هەن کە پاگەندەی حاکمییەت و سەربەخۆیی دەکەن بەڵام فەرمان لە باڵوێزخانەکانی وڵاتانی دیکە وەردەگرن.

ئەمرۆکە لە ئێراندا سەربەخۆیی و ئازادی سیاسی راستەقینە هەیە.

342/