AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : MEHRNEWS
سێشەممە

٨ شوبات ٢٠٢٢

٨:٣٨:٥٦ ب.ن
1227226

نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان گەڵاڵەیەکی نوێ بۆ کوردی سووریا پێشنیار کرد

نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان گەڵاڵەیەکی بۆ ئازادی منداڵان لە بەندیخانەکانی ژێردەستی کوردانی سووریا پێشنیار کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سندۆقی منداڵانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یوونیسێف، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆخی منداڵان لە زیندانەکانی ژێردەستی کوردانی سووریا دەربڕیوە.

بە وتەی ئەم ڕێکخراوەیە ٨٠٠ منداڵی ١٠ تاکوو ١٧ ساڵان لە پەنای داعشییەکان لە زیندانەکانی ژێردەستی کوردەکانی سووریا دان و ڕەنگە ژمارەیەکیان لە هێرشی داعش بۆ زیندانی حەسەکە ون بووبێتن.

یوونیسێف داوای ئازادی خێرای ئەو منداڵانەی کردووە. پیتێر گالبرایت نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا داکۆکی کردە سەر ئامادە کردنی بەستێنێک بۆ ئازادی ئەو منداڵانە.

ناوبراو هەروەها داوای کرد بەستێنێک بۆ پاراستنی ئەم منداڵانە و چاودێری کردنیان ساز بکرێت.

ئەو هەروەها داوای ساز کردنی شارۆچکەیەک تایبەت بە منداڵان و هەروەها ڕزگار کردنیان لە زیندان ژێردەستی کوردەکانی سووریای کردووە.

342/