AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : MEHRNEWS
دووشەممە

٧ شوبات ٢٠٢٢

٩:٥٢:٣٥ ب.ن
1226845

گۆیەک گەورەتر لە تاوەری خەلیفە لە پاڵ زەویدا تێدەپەڕێت

ناسا خەریکی شوێنگرتنی گۆیەکی گەورەتر لە بەرزترین تاوەری جیهانە کە ئەگەری هەیە لە چواری مارس واتا 13 ی ڕەشەممە لە پاڵ زەویدا تێدەپەڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ئیندیپندنت، هەر چەندە ڕێکراوی گەردوونی ئەمریکا ئو گۆیەی شتێکی ئاسمانی مەترسیدار وەسف دەکات بەڵام نزیکترین مەودای تا زەوی دەگاتە نزیک بە 4.9 ملیۆن کیلۆمەتر کە زیاتر لە مەودای 385 هەزار کیلۆمەتری مانگەوە تا گۆی خاکییە.

بە پێی داتاکانی "ناوەندەی خوێندنەوەکانی شتە نزیکەکان لە زەوی" ی ناسا، گۆی ۲۰۰۱CB۲۱) ۱۳۸۹۷۱ بەس یەکێک لە 25 شتی ئاسمانییە کە لە نێوان 3 ی فێڤریە بۆ 4 ی مارس لە پاڵ گۆی زەوی تێدەپەڕێت. ئاڵبەت زۆربەیان لە مەودایەکی نزیکتر لە پاڵ گۆی زەوی تێدەپەڕن.

بەڵام ۲۰۰۱CB۲۱) ۱۳۸۹۷۱ گەورەترین گۆیەکە کە لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوو لە پاڵ زەویدا تێدەپەڕێت. پانتایی ئەو شتە ئاسمانییە لە نێوان 560 بۆ 1300 مەترە و گەورەتر لە تاوەری خەلیفەی 830 مەترییە لە دۆبەی.

342/