بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕۆژی چوارشەممە، مەزڵۆم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکرات لە تویتەر ڕایگەیاند، بەرپرسی ڕێگری لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەستۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە.
ڕۆژی سێشەممە شەو، تورکیا چوارەمین هێزگەی کارەبا لە نزیکی گوندی تەقل بەقلی کردە ئامانج کە بووە هۆی بریندار بوونی چوا کرێکاری ئەو هێزگەیە و کوژرانی هێزێکی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک.
ئیدارەی خۆسەر بوردمانەکانی تورکیا بە پێشێل کرانی ئاگربڕ و هەوڵ بۆ شەڕ وەسف دەکات.
دوێنێ تورکیا گوندەکانی عەین دیوار، بستا سوس و کرێ فرای لە درێک کردە ئامانج کە بووە هۆی ئاگرتێبەربوونی پێنج خانوو لە گوندی عەین دیوار.
کۆبانێ لە تویتێکدا نووسی کە ئەو هێرشانە بە واتای ڕاگەیاندنی شەڕ و هەڕەشە لە خەڵکی سڤیلە، چونکوو هەوڵەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش کز دەکاتەوە.
342/