بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی ڕۆنان و خانوو بەرەی ڕژیمی زایونی ڕایگەیاند ئەوگەڵاڵەیە بریتیە لە هوتێڵێک بە 300 ژووروهەروەها ناوەندێکی بازرگانی و زەوینێک بە پانتایی 840دونم و زەوینێک بۆ سازکردنی ئەو شارۆچکە تازەیە تەرخان دراوە و بڕیارە ئەو یەکەگەلە لە بیناگەلێکی پێنج هەتا دوازدە نۆهمی لە نزیکی باغچەی ئاژەڵانی شاری قودسی داگیرکراو سازبکرێن .
ئەنجومەنی دارایی شارەوانی قودسی داگیرکراو لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەمەی ڕابردووی خۆی ڕەەزامەندی دەربڕی لە گەڵ تەرخاندانی بووجەیەک بە بایخی 800هەزار شێکێل بۆ ساز کردنی گەڵاڵەی شارۆچکە سازی نوێ لە نێوان ئەلوەلجە و باغچەی ئاژەڵان هەڵکەوتوو لە باشووری شاری قودسی داگیرکراو وزەوینەکانی گوندی سەتاف.
لەو پەیوەندیە دا خەلیل ئەلتەفکەجی کارناسی پرسی شارۆچکەسازی ڕایگەیاند ئەو گەڵاڵەیە کۆنە و زیاتر لە 18 جار لێکدراوەتەوە .
342/