AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
شەممە

٥ شوبات ٢٠٢٢

٦:٠٨:٣٨ د.ن
1226264

بۆ یەکەم جار لە ماوەی 8 ساڵی رابردوودا ، نرخی نەوت گەیشتە 93 دۆڵار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت گەیشتە ٩٣ دۆلار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە (٩٣) دۆلارو ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت،کە بەڕێژەی (١.٣٩)% نرخەکەی بەرزبۆتەوە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩١ دۆلارو ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

لەهەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمبەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە (٩٣) نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت گەیشتە ٩٣ دۆلار.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە (٩٣) دۆلارو ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت،کە بەڕێژەی (١.٣٩)% نرخەکەی بەرزبۆتەوە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩١ دۆلارو ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

بۆ یەکەمجارە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا بەهای نەوت لەسەروو (٩٢) دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە دوا کۆبوونەوەی رێکخراوی ئۆپێک پلاس، ئەو رێکخراوە جارێکی تر بڕیاریدا لەسەر زیادکردن بڕێکی کەم لە نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان کە ئەویش ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بوو، هاوکات داخوازی لەسەر نەوت و بارگرژی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و بارگرژی کەنداو لە نێوان حوسییەکان و ولآتانی عەرەبی کەنداودا، هەموویان کاریگەریان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دروستکردووە.

 342/