AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٤ شوبات ٢٠٢٢

١:٠٣:٣١ د.ن
1225865

پەیامی پیرۆزبایی فراکسیۆنی حیزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی دەیەی فەجری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە

فراکسیۆنی (ئەمەگی حۆڕاگری)ی سەربە حیزبوڵڵای لوبنان لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، ڕۆژانی دەیەی فەجری لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، جەماوەرو بەرپرسانی ئێران پیرۆز کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فراکسیۆنی (ئەمەگی حۆڕاگری) ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای پیرۆز کردنی  ڕۆژانی دەیەی فەجری شۆڕشی ئیسلامی، ڕێزی گرت لە ناوی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.

لە بەیاننامەکەی فراکسیۆنی (ئەمەگی حۆڕاگری) دا کە لە لایەن «ئیهاب حەمادە»ی نوێنەری لوبنانییەوە خوێندرایەوە، هاتووە: ئیمام خومەینی(رە) ئاواتی چەوساوەکانی وەدی هێنا ، ئاوتێک کە لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و بەرپاکرانی حکومەتی ئیسلامی دا ڕەنگی دایەوە.

دوانزەی ڕێبەندانی ساڵی 1357ی کۆچیی هەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ یەکەمی فڤریەی 1979 ئیمام خومەینی(رە) دوای 15 ساڵ دوورخرانەوە لە وڵات لە گەرمەی پێشوازیی پڕشۆری جەماوەر گەڕایەوە بۆ ئێران.

دوای تێپەڕینی دە ڕۆژ لە گەییشتنەوەیان بە ئێران لە ڕۆژی 22ی ڕێبەندانی ساڵی 1357 ڕێککەوت لەگەڵ 11ی فڤریەی ساڵی 1979ی زاینی شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامیی ئێران سەرکەوت. هەر لە بەر ئەمە، لە ڕۆژی دوانزەی ڕێبەندان واتە گەڕانەوەی ئیمام خومەینی(رە) بۆ ئێران هەتا بیست و دووی ڕێبەندان کە ڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە وەک «دەیەی فەجر» ناودێری کراوەو هەموو ساڵێک جێژن و ئاهەنگی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لەم ڕۆژانەدا بەرپا دەکرێت.

342/