AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٤ شوبات ٢٠٢٢

١٢:٥٥:٠٧ د.ن
1225857

جۆ بایدن ڕایگەیاند: سەرکردەی نوێی داعشمان کوشت

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ پێنشەمە ڕایگەیند: هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنی شەوی پێشووی خۆیان لە ئێدلب، سەرکردەی نوێی داعشیان کوشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ئەلجەزیرە، جۆ بایدن ڕایگەیند: هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنی شەوی پێشووی خۆیان لە ئێدلب، سەرکردەی نوێی داعشیان کوشت.

ئەو وتیشی: بە فەرمانی من شەوی پێشوو هێزە ئەمریکییەکان ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوویان لە سووریا بەڕێوە برد کە تێیدا عەبدوڵا قرداش ناسراو بە ئەبوو ئیبراهیم ئەلقەرشی سەرکردەی نوێی داعشیان کوشت.

بایدن راشیگەیاند: ئێمە ئەلقەرشیمان کوشت بۆ ئەوەی جیهانێکی هێمنمان هەبێت. بەرپرسێکی ئەمریکیش لەم بارەوە وتوویە: سەرکردەی داعش لە رێگای پشتوێنی تەقینەوە خۆی تەقاندۆتەوە و بۆتە هۆی کوژرانی خەڵکی ئاسایی.

لە لایەکی دیکەوە کەناڵی ئەلمەیادینیش پاش ئەم رووداوە رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی هێرش بۆ سەر سەرکردەی داعش بە هاوکاری رێکخراوەی زانیاریی عێراق بەڕێوە چووە.