AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٤ شوبات ٢٠٢٢

١٢:٥٤:٣٠ د.ن
1225856

لە گەڵاڵەکەی بارزانیدا، نووری مالیکی لە بەشداریی حکومەت وەلا نراوە

ئەندامێکی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەشداری بە مەرجی سەرجەم لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە دەسەڵات، بە پێی گەڵاڵەی پێشکەش کراو لەلایەن مەسعوود بارزانییەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە بەغدا یەوم، عائید هەلالی، لە ئەو بارەوە وتی: بارزانی گەڵاڵەیەکی پێشکەش کردووە کە بە پێی ئەوە دەوڵەتی یاسا، هاوپەیمانی فەتح و فراکسیۆنەکانی دیکە، پۆست و وەزارەتخانەگەلێکیان پێ دەدرێت. بەڵام نووری مالیکی لە بەشداری کردنی دەوڵەتی وەلا دەنرێت کە ئەوە بۆ خۆی ڕەت کرایەوە. چونکوو ئەو هەوڵە بە واتای سووکایەتی بە مالیکییە و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ وەلانانی ناوبراو دژە.

عائید هەلالی وتیشی: ڕەوتی سەدر هەوڵ دەدات 50 نوێنەر لە ئەندامانی چوارچیوەی هاوئاهەنگی وەربگرێت و بیانخاتە ڕیزی فراکسیۆنەکەی خۆی و بەم شیوەیەک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی پێک بهێنێت. بەڵام ئەوە، لە بنەڕەتدا ڕەت کرایەوە، چونکوو ئەگەر مالیکی بەشێک لە هاوپەیمانییەکە نەبێت، هاوپەیمانی پێک نایەت.

342/