بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سوهەیل غازی لەم بارەوە وتی: هیزەکانی هاوپەیمانی بەرەنگاری لە گەڵ داعش و هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا لە کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر تواناکانی داعش لاواز بوون.
ئەو وتیشی: هێزەکانی هاوپەیمانی خەریکی هەوڵ دان بۆ ڕێگری لە دزەی هێزەکانی دیکە بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریان و هێزە کوردەکانیش خەریکی شەڕ لە گەڵ هێزەکانی ژێردەسەڵاتی تورکیان بۆیە نەیانتوانیوە خۆیان بۆ بەرەنگاری لە گەڵ داعش ئامادە بکەن.