بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، ئەحمەد هەرکی لەم بارەوە وتی: یەکێتی نیشتمانی داکۆکی دەکاتە سەر هەڵوێستە سیاسییەکانی و دەست لە کاندید بوونی بەرهەم ساڵح هەڵناگرێت و ئەم پۆستەش مافی ئەم پارتەیە.
ئەو وتیشی: پارتی دیموکراتی کوردستان دان بەوەدا دەنێت کە پۆستی سەرۆک کۆماری مافی یەکێتی نیشتمانییە و بە هیچ شێوەیەک سەپاندنی داخوازی لە ئارادا نییە و هەر جۆرە کێشەیەک لەم بوارەدا دەبێتە هۆی پێک هاتنی کێشەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە ڕەوتی سیاسیدا ئەگەری ڕوودانی هەموو جۆرە ڕووداوێک هەیە و لە رۆژانی داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە کە چی لە نێوان پارتە کوردەکاندا ڕوو ئەدات.