AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
سێشەممە

١ شوبات ٢٠٢٢

١:٠٩:١٧ د.ن
1224849

ئایەتوڵڵا سیستانی بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا «سافیی گوڵپایگانی» یەوە سەرەخۆشیی کرد

ئایەتوڵڵا «سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق، ئەمڕۆ سێ شەممە بە دەرکردنی پەیامێک کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا «حاج شێخ لوتفوڵڵاسافیی گوڵپایەگانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی سەرەخۆشیی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵڵا «سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق، ئەمڕۆ سێ شەممە بە دەرکردنی پەیامێک کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا «حاج شێخ لوتفوڵڵاسافیی گوڵپایەگانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی سەرەخۆشیی کرد.

دەقی پەیامەکەی بەڕێزی بەم چەشنەیە:

بسم الله الرحمن الرحیم

انا لله و انا الیه راجعون

ھەواڵی کۆچی دوایی زانای ئیلاھی ، مەرجەعی پایەبەرز جەنابی ئایەتوڵڵا بەڕێز «حاج شێخ لوتفوڵڵاسافیی گوڵپایەگانی_ رە» بووە ھۆی خەم جەخارێکی زۆر.

لەدەست چوونی ئەو مەزنە کە لە کۆڵەکەکانی حوزەی عیلیمیەی پیرۆزی قوم و بەرەکەتەکانی ئەم سەردەمەو خزمەتگوزارێکی نمونەی ئایین و ئایینزا بوون زیانێکی گەورەیە.

من ئەم کارەساتە دڵتەزێنە لە ئاسانەی پیرۆزی حەزرەتی وەلیی عەسر«ارواحنا فداه »و زانا یەڕێزە پایەبەرزەکان و خزم و کەسی ھێژاو ھۆگرانی ڕێزمەندی بەڕێزیان سەرەخۆشی دەکەم و لە خوداوەندی تاقانە بۆ ئەو ڕۆحی کۆچکردووە بەختیارە پلەوپایەیەکی بەرزو بۆ کۆست کەوتووەکانیشیان پاداشت و پشوودرێژی بە ئاوات دەخوازم.

و لا حول و لا قوه الا بالله العلی العظیم.

سەیید عەلی حوسەینیی سیستانی

۲۸ جمادی الثانی ۱۴۴۳ هجری قمری

342/