دەقی پەیامەکەی ڕابەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی بەم چەشنەیە:
بسم الله الرحمن الرحیم
بە داخ و مەخابنەوە ھەواڵی کۆچی دوایی فەقیھی پایە بڵیندو مەرجەەی بەسیر حەزرەتی ئایەتوڵڵا بەڕێز «حاج شێخ لوتفوڵڵاسافیی گوڵپایەگانی_ رە»م بیست. بەڕێزی لەو کۆڵەکانەی حەوزەی عیلمیەی قوم و لە بلیمەتانی زانستی و کردەیی و پێشینەدارترین زانای ئایینی لەو حەوزە متفەڕکەدا بوون.
بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ لە شورای نیگەھبان دا کۆڵەکەیەکی سەرەکیی ئەو دامەزراوەیە دەھاتنە ئەژمارو دوای ئەوەش بەردەوام لە بارەی کاروباری شۆڕش و وڵاتەوە بە ھەندو دڵسۆزانە خۆیان تێ دەگەیاندو گەلێک جار منیان لە ڕاو بۆچوون و ڕاوێژەکانیان بەھرەمەند دەکرد.
زەوقی شیعری، یادگەی مێژوویی ، خەریک بوون بە بابەتگەلی کۆمەڵایەتی لەو ڕەھەندانەی کەسایەتیی ئەم زانا تەمەندارو مەزنە بوو. دیارە کۆچی دوایی بەڕێزیان بۆ کۆمەڵگای زانستی ئایینی جێگایە مەراقە.
من لە ماڵباتی ھێژاو ڕۆڵە بەڕێزەکانی و ھەروەھا مەرجەعە مەزنەکان و زانایانی پایەبەرزی حەوزەی عیلمیەو شوێنکەوتووان و ھۆگرانی بەڕێزیان بە تایبەت لە قوم و گوڵپایەگان سەرەخۆشی دەکەم و ئاواتی لێبوردن و ڕەحمەتیان بۆ دەخوازم.
342/