AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
دووشەممە

٣١ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١:٤٦:٤٧ د.ن
1224525

سەرۆکی رژیمی زایۆنی پاش تێپەڕبوونی فڕۆکەکەی لە ئاسمانی عەرەبستان، گەیشتە ئیمارات

سەرۆکی رژیمی زایۆنی لە یەکەم سەفەری فەرمیی خۆی بۆ ئیمارات، گەیشتە ئەبووزەبی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیسحاق هێرتزوگ، سەرۆکی رژیمی زایۆنی رۆژی یەکشەممە لە سەفەرێکی فەرمیدا گەیشتە ئەبووزەبی و لەلایەن عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات پێشوازیی لێکرا.

ئەوە یەکەم سەفەری سەرۆکێکی ئیسرائیلی بۆ ئیماراتە.

نووسینگەی هێرتزوگ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە فڕۆکەی هەڵگری ناوبراو لەڕێی سنوری ئاسمانیی عەرەبستانەوە گەیشتە ئەبووزەبی.

هێرتزوگ لە سەفەر بۆ ئیمارات لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیماراتی لەوان محەممەد بن زاید ، شازادەی جێنشینی ئەبووزەبی،  عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەو محەممەد بن راشد ئالی مەکتوم، حاکمی دوبەی دیدار دەکا.

سەرچاوە عەرەبییەکان لەم دواییەدا رایانگەیاندبوو کە جم و جۆڵی عەرەبستانیش بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل زیادی کردووە.

342/