AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
دووشەممە

٣١ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١:٤٤:٠٧ د.ن
1224520

خۆپێشاندانی رەتکردنەوەی هۆشیار زێباری لە بەغدا

لە بەغدا، خۆپیشاندان دژی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەڕێوەچوو، داوا لە دادگای فیدراڵی کرا لەوبارەیەوە ئەرکی خۆی جێبەجێبکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەشێک لە عێراقییەکان بەردەوامن لە ڕەتکردنەوەی زێباری وەکو کاندید بۆ سەرۆک کۆمار، بەیانی ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەختی عێراق، خۆپیشاندان و ناڕەزارەتی دژی هۆشیار زێباری بەڕێوەچوو، بەهۆی ئەوەی دۆسیەی گەندەڵیی لەسەرە، بەڵام پارتی کاندیدی کردووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

خۆپیشاندەران لەبەردەم دادگای فیدراڵیدا گردبوونەوە، دروشمیان دژی زێباری بەرزکربووەوە، بەوەی گەندەڵە و شایەنی ئەوە نییە بکرێتە سەرۆک کۆماری عێراق.

یەکێک لە خۆپیشاندەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، شوێنی گەندەڵکاران زیندانە، نەک کۆشکی کۆماری، بۆیە داوایان لە دادگای فیدراڵی کرد، بە ئەرکی یاسایی خۆی هەستێت.

ئەوە یەکەمجار نییە لە بەغدا خۆپیشاندان دژی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت.

زێباری، کاتێک لە کابینەکەی حەیدەر عەبادی وەزیری دارایی بوو، لە ساڵی 2016 و بەهۆی بوونی چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە متمانەی لێسەندرایەوە و نێردرایەوە هەولێر.

342/