AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahar tv
یەکشەممە

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٩:٣٥:٠٩ ب.ن
1224023

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری و گەشتیاریی پارێزگەی کوردستان: بەستێنی پێویست بۆ هاتنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران ئامادە کراوە

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی پارێزگەی کوردستان باسی ئامادەیی هەموو بەشە تایبەتەکانی پارێزگاکە دەکات بۆ خزمەتگوزاری پێویست بە گەشتیارانی هەرێمی کوردستان .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: بە هۆی پتانسێلەکان و هەروەها بوونی سنووری هاوبەش لە نێوان پارێزگای کوردستان و وڵاتی عێراق، بەستێنی پێویست بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە.

ئەو وتیشی: بەختەوەرانە پاش تێپەڕ بوونی دوو مانگ لە واژۆی ڕێککەوتننامەی هاوکاری نێوان پارێزگای کوردستان و هەرێمی کوردستانی عێراق، شایەتی هاتنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای کوردستانین.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بۆ گەشەی هاوکاری و خزمەتگوزاری باشتر بە گەشتیاران ئامادەی هاوکاری لە گەڵ هەموو بەشە حکومی و تایبەتەکانین.

342/