AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahar tv
یەکشەممە

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٩:٣٤:٢٨ ب.ن
1224022

روانگەی سوری: شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزە کوردیەکان و چەکدارانی داعش بەردەوامە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند، دوێنێ شەممە پێکدادان لە نێوان هێزە کوردییەکان و چەکدارانی داعش لە نزیک ئەو گرتوخانەیەی کە هەفتەی رابردو داعش هێرشی کردەسەر رویداوه‌ و هێشتاش دەیان داعشی لەوێ شەڕ دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ له‌ به‌یاننامه‌یه‌ک دا بڵاویکرده‌وه‌، رۆژی شەممە "لە دەوروبەری زیندانی سه‌ناعه‌ له‌ غوێران شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزه‌کانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کوردانی سوریا  و چەکدارانی داعش کە لەو ناوچەیە خۆیان حەشاردابو ڕویداوە".

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، چوار چەکداری داعش کاربەدەستێکی خۆجێی و سێ کەسی سڤیلیان لە ماڵێکی نزیک ئەو گرتوخانەیە بە بارمتە گرتووە.

هێرشەکەی داعش بۆ سەر زیندانی سه ناعە لە ناوچەی غوێرانی حەسەکە لە 20ی ئەم مانگە شەڕێکی قورسی بەدوای خۆیدا هێنا و لە ئەنجامدا نزیکەی 260 کەس کوژراون، ئەوەش بەپێی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ.

 (هەسەدە)  ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، کە زیندانەکەیان کۆنترۆڵ کردوەتەوە، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوە هەر بەردەوامە، هه‌روه‌ها نزیکەی 3500 ئەندامی داعش خۆیان ڕادەست کردوە، بەڵام ژمارەیەک لە داعشەکان لە ناو زیندانەکە خۆیان حەشارداوەو بەردەوامن لە شەڕ.

کاربەدەستانی هەسەدە ده‌ڵێن، لەو بڕوایەدان نزیکەی 60 بۆ 90 چەکداری داعش هێشتا لەو ژێرزەمینە و نهۆمی دوهەمی باڵەخانەکەدان.

342/