بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە 91.05 دۆلار و بەبڕی 1.71 دۆلار و ڕێژەی 1.79% بەرزبووەوە، ئەمەش بەرزترین نرخە لەدوای مانگی تشرینی یەکەمی 2014ـەوە پێیگەیشتووە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 87.71 دۆلار و بەبڕی 1.40 دۆلار و ڕێژەی 1.57% بەرزبووەوە.
بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ شەشەم هەفتە لەسەر یەک هاوشانە لەگەڵ مەترسییە جیۆسیاسییەکان و بەردەوامی ترس لە زیادبوونی ئاڵۆزییەکان و کاریگەریی لەسەر نەرخی نەوت.
کێشەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا و مەترسیی کاریگەریی لەسەر بازاڕی نەوت یەکێکە لە گەورەترین ئەو مەترسییانەی بازاڕی نەوت دەکەوێتە ژێر کاریگەرییەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەینی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاند، “مۆسکۆ شەڕی لەگەڵ ئۆکرانیا ناوێت”.
342/