AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
شەممە

٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١٢:٥٩:٢١ د.ن
1223679

ڕاوێژکاری بارزانی:دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان مالیکی، عامری و پارتی لە ئارادایە

ڕاوێژکاری مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان رایگەیاند :دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان پارتی و ڕێبەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ئارادایە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەسعوود حەیدەر لە ئەو بارەوە وتی: هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، نووسی مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و فالح فەیاز سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە پێوەندیدان و هیوادارین ناوبژیوانییەکان ببێتە هۆی نزیک بوونەوەی ڕوانگەی چوارچێوەی هاواهەنگی و ڕەوتی سەدر.

مەسعوود حەیدەر گوتیشی : گفتوگۆکان کۆتایی نەهاتووە و ئێمە هێشتا لە قۆناغە کۆتاییەکانی دانوستانەکان سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمارین و پێوەندی نێوان پارتی و یەکێتی هەر باشە.

ڕاوێژکاری بارزانی وتیشی: پارتی لە ئەم قۆناغەدا، داوای وەرگرتنی پۆستی زیاتردەکات و لە هەمان کاتیشدا پابەندەی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ یەکێتیە .

342/