بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای ڕەققەی باکووری سووریا ڕایانگەیاندووە: ھێزەکانی سووریای دیوکراتیک «ھەسەدە» کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکیی لێ دەکرێت وێڕای پەلاماردانی شاری ڕەققە و گوندەکانی گردوپەڕی ٥٠ کەسی سڤیلیان ڕفاندو ڕایانگواستن بۆ بەندیخانەی «عاید» لە شاری «تەبەقە».
سەرچاوە خۆجێییەکان وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەم ٥٠ کەسە لەوانە بوونە کە بەم دواییانە لە ئوردوگای ئاوەارەکانی «ھەول» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا گەڕابوونەوە بۆ شوێنی ژیانی خۆیان، وتیشیان: لە زۆربەی ئۆپراسیۆنەکانی ھەسەدەدا کۆپتەرە ئەمریکییەکانیش وەک پاڵپشت لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەن.
342/