AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٩:٣٠:١٦ ب.ن
1223329

بوردومانی پارێزگا جۆربەجۆرەکانی یەمەن لە لایەن سەعوودییەکانەوە

شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پارێزگا جۆربەجۆرەکانی یەمەنیان بوردومان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ئەلمەسیرە، هێرشی سەعوودییەکان بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن درێژەی هەیە. ئەوان شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵکیان کردۆتە ئامانج.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، شەڕکەرانی سەعوودی ناوچەکانی نیشتەجێ بوونی خەڵک لە سەنعایان بوردومان کرد، هەروەها ئەم شوێنانە لە پارێزگای سەعدەش کرانە ئامانجی قورسترین هێرشە ئاسمانییەکانی سەعوودییەکان.

لە لایێکیترەوە سەرچاوە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند ناوچەهایەکی پارێزگای نەماریش کراونەتە ئامانجی هێرشی سەعوودییەکان.

پێشتر هیشام شەرەف وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی یەمەن داکۆکی کرد:ئەو وڵاتانەی ئۆپەراسیۆنی "باهۆزی یەمەنی٢"یان ئیدانە کرد، بەرژەوەندییەکانیان لە گەل داگیرکەران هاوبەشە. میلەتی یەمەن گرینگی بەم ئیدانە کردنە نادات.

ئەو هەروەها ڕوونی کردۆتەوە: گەر داگیرکەران بەدوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەرتەش و خەڵکی یەمەن بۆ وڵاتی خۆیانن، دەبێ سەرەتا دەستدرێژی خۆیان ڕابگرن و بەدوای ئاشتییەوە بن.

342/