AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
پێنجشەممە

٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٨:٤١:٢٠ ب.ن
1223012

هەسەدە 23 کارمەندی دیل لە زیندانی غوێران لە دەستی داعش رزگار دەکات

هەسەدە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەنێو گرتووخانەی غوێران، 23 کارمەندی دیلیان لە دەستی چەکدارانی داعش رزگارکردووە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -لە راگەیێندراوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە 26-1-2022 بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیێنن: دوێنێ سێشەممە، 23 کارمەند کە لەلایەن داعشەوە وەکوو دیل دەستگیرکرابوون، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەنێو گرتووخانەی غوێران رزگار کران.

 لە دوای هێرشی چەکدارانی داعشەوە کە 20-1-2022 کردیانە سەر گرتووخانەی غوێرانی حەسەکە، بەگوێرەی ئامارەکانی هەسەدە تاوەکوو ئێستا 175 چەکداری داعش کوژران، 27 شەڕڤانی هەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کوردستانی سووریا گیانیان لەدەست داوە؛ 500 چەکداری داعش خۆیان رادەستی شەڕڤانان کردووە و زیاتر لە 300 چەکداریش لەنێو گرتووخانەکەدا ماون.

 گرتووخانەی غوێران گەورەترین گرتووخانەی کوردستانی سووریایە و نزیکەی پێنج هەزار چەکداری داعشی تێدایە.

بە پێی ھەندێ ھەواڵ ، تاوەکوو ئەمڕۆ گرتووخانەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوەتەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئاسایشی نێوخۆی کوردستان و هاوپەیمانان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆن بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی گرتووخانەکە.

342/