AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١٠:٣٧:٠٩ ب.ن
1222637

هۆشیار زێباری دەبێتە سەرۆک کۆماری عێراق و سەردەکەوێت

ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی پارتی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کورسییەکانی ئەو پارتە لە پەرلەمان دوو ئەوەندەی یەکێتییە، دڵنیایی دا کە زێباری لە پۆستی سەرۆک کۆماری سەردەکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەحمەد کانی سەبارەت بە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و ئەوەی کە هەر یەکە لە دوو پارتەکە ئەو پۆستە بە هی خۆیان دەزانن، وتی کە پاگەندەی یەکێتی لە ئەو بارەوە، بێ بنەمایە.

ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی پارتی زیادی کرد کە ئەو پارتە هەمیشە جەختی کردووە کە یەکێتی جێگرەوەیەکی نییە، بەڵام ئێستا یەکێتی تووشی کێشەی ناوخۆیی بووە و ئەو کێشانە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی زۆر بۆ پارتەکە و ئەبێ بپرسرێت یەکێتی بە پێی چ شتێک، پۆستێک لە بەغدا کە مافی هەموو کوردەکانە، بە هی خۆی دەزانێت؟

ناوبراو وتیشی: پێشتر لە نێوان مام جەلال و مەسعوود بارزانی ڕێککەوتنێکی ستراتیژیک کرابوو بەڵام ئێستا نە مام جەلال ماوە و نە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمە و لە ڕاستیدا هیچ شتێک لە ئەو ڕێککەوتنە ستراتیژیکە نەماوە.

342/