AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
چوارشەممە

٢٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١٠:٢٩:٤٠ ب.ن
1222632

بەشار جەعفەری: جەماوەری سووریا بەرەوڕووی تیرۆریزمی ئابوورین

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای ڕەخنەگرتن لە داسەپێندرانی بایکۆتی ستەمکارانە بەسەر بە سەر وڵاتەکەی دا وتی: جەماوەری سووریا بەرەوڕووی تیرۆریزمی ئابوورین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، «بەشار جەعفەری» یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی دووشەممە لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان تیشکی خستە سەر داسەپێندرانی بایکۆتی ستەمکارانەی ڕۆژئاوا دژی گەلی سووریاو وتیشی: ھەنگاوی ملھوڕانە تیرۆریزمی ئابووریی لێ دەکەوێتەوە کە سێرە بۆ شارومەندانی سووری دەگرێت.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: وەھا ھەنگاوگەلێکی ملھوڕانە مافی شارومەندانی سووری بۆ ژیان، تەندروستی، فێرکاری و گەشە لە ھەموو بوارێکدا دەکاتە ئامانج.

جەعفەری جەختی لەوەش کردەوە کە، سووریا بە ٤٤ ڕێکخراوەی نادەوڵەتیی پەیوەست بە کاروباری مرۆڤ دۆستانە ڕێککەوتووە ھەتا لە سووریادا چالاکی بنوێنن و ئاسانکاریی پێویستی بۆ ئەو ڕێکخراوانەش کردووە بە مەبەستی پاڵپشتی کردن لە ھەوڵەکانیان لە ئاراستەی کەم کردنەوەی شوێن دانانی نەرێنیی شەڕو قەیران.

یەکێتیی ئەورووپاو ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ەوە بۆ داکۆکی کردن لە تیرۆریستان سووریایان خستووەتە ژێر ھەموو جۆرە بایکۆتێکەوە.

342/