AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
چوارشەممە

٢٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١٠:٢١:٤٨ ب.ن
1222625

سەودای تورکیا بە خوێنی جەماوەری چەوساوەی یەمەن

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە بێ سەرنجدانی ھێرشی حەوت ساڵەی ھاوپەیمانیی سەعودی_ئەمریکی بۆ سەر یەمەن، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وەڵامی ھێزەکانی سوپای یەمەن بە شاڵاوەکانی عەرەبستان و ئیماراتی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن دوێنێ دووشەممە ٢٤ی ژانویە ڕایگەیاند: لە ھەڵمەتی «ڕەشەبای یەمەنی _٢» بنکەی ئاسمانیی «ئەلزەفەرە» و بنکە گرینگەکانی دیکە لە پێتەختی ئیمارات واتە «ئەبو زەبی» بە چەندین موشەکی باڵستیکی زوڵفەقاڕو چەندین درون پەلامار دران.

وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەی ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتەی دژی «ئەبوزەبی»و عەرەبستانی سەعودی بە ناوی «ئەعسارولیەمەنی_٢»ی بۆ بەرەڤانی کردن لە جەماوەری بێ دەرەتانی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر دەست درێژکارییەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی و ئیمارات گەڕاندەوە.

دەوڵەتی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» لە ئێستادا بە نیازی بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەرەبستانی سەعودی و ئیمارات دایەو لەم ڕووەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وەڵامی موشەکیانەو تۆڵە سەندنەوەی لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنی لە ھێزشەکانی عەرەبستان و ئیماراتی ئیدانە کرد.

ئەم ھەنگاوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ھاوکات لەگەڵ ڕاپۆرتەکانی دامەزراوەکانی سەر بە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەوانە تەندروستیی جیھانی و یونیسێف لە بارەی مەترسیی قەڵاچۆ، قات و قڕی و سەرھەڵدانی کارەساتی ی مرۆڤی لە ئەنجامی بەردەوامیی ھێرشی حەوت ساڵەی دەست درێژکارانی سەعودی و ئیماراتی بۆ سەر جەماوەری بێ دەرەتانی یەمەن ئەنجام دەگرێت.

342/