بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ماڵپەڕی هەواڵدەریی عەرەبی ٢١ لە ڕاپۆرتێکدا هۆکارەکانی شکست هێنانی ئەمارات و عەرەبستان بۆ بەرەنگاری لە گەڵ هێرشەکانی یەمەنی لێک داوەتەوە.
لەم راپۆرتەدا نووسراوە: سیستەمی بەرەنگاری ئاسمانی ئەمارات و عەرەبستان لە بەرانبەر هێرشەکانی حووسیەکاندا بێ دەسەڵات ماونەتەوە. لەم هێرشانەدا بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ئەبووزەبی پایتەختی ئەمارات کرایە ئامانج و ژمارەیەکیش کوژران و بریندار بوون.
فایز دوویری کارناسی سەربازی لە وتووێژ لە گەڵ عەرەبی ٢١ وتی: ریاز داکۆکی کردۆتە سەر ئامانجە هەستیارەکانی دیکە وەکوو کۆمپانیای ئارامکۆ، فڕۆکەخانە و بنکە سەربازییەکانی دیکە و هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کەمایەسی لە چالاکییەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سەعوودیدا پێک بێت.
ئەو داکۆکی کرد: هێرشە مووشەکییەکان بۆ عەرەبستان و ئەمارات تا کاتێ کە شەڕی یەمەن درێژەی بێت و حووسییەکان لەم وڵاتەدا بن، درێژەی هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند: عەرەبستان و ئەمارات ژمارەیەکی زۆر چەک و جیهازاتی سەربازی پێشکەوتوویان هەیە بەڵام دەسەڵاتی کەڵک وەرگرتن لەوانەیان نییە.