AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
دووشەممە

٢٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٢:٤٧:٤٨ د.ن
1222058

پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆ سەر پێتەختی یەمەن

سەرچاوە میدیاییەکان باسی تەقینەوە لە شاری سەنعای پێتەختی یەمەن دەکەن .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی ئەمڕۆ یەکشەممە سێ جار ناوچەی نەھدینیان بۆردومانکرد . 

ھاوکات ، فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی ناوچەی بەنی مەتەر ھەڵکەوتوو لە پارێزگەی سەعدەیان بە خەستی بۆردومانکرد . 

سەرچاوە میدیاییەکان رایانگەیاند بە دوای پەلامارە بەرفراوانەکانی فڕۆکە جەنیگەکانی سعودی بۆسەر سەنعای پێتەختی یەمەن ، تەقینەوە لەم شارە روویداوە . 

رۆژی دوشەممەی حەوتەی رابردوو چەندین شوێنی ئیمارات کەوتنە بەر پەلاماری بە خۆفڕ و موشەک . 

 ئەم پەلامارانە دوای وشداریە پەیتاپەیتاکانی سەنعا بە ئەبووزەبی لە بارەی دەسوەردان لە کاروباری نێوخۆی یەمەن و ھەوڵدان بۆ کێشەنانەوە لەم وڵاتە ئەنجام بوو . 

لە کاردانەوە بە ھەڵمەتی تەمێکارانەی یەمەن ، ھاوپەیمانیی سعودی - ئیماراتی ، پەلاماری سەر شارەکانی سەعدە و سەنعایان زیاد کرد بە جۆرێک کە لە بۆردومانی بەندیخانەی سەعدە ، تا ئەمڕۆ 82 کەس کوژراون و 266 کەسی دیکەش بریندار بوون . 

342/