بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محەمەد عەبدوسەلام وتەبێژی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن ئەمڕۆ دوشەممە لە لێدوانێک دا جەختی کردەوە ، ئێمارات بە ئاشکارا لە دژی یەمەن دەستدرێژی کردووە و دەبێ دەرەنجامەکانی ئەم دەستدرێژیە تەحەمول بکات .
عەبدوسەلام بە ئاماژە بەوەی کە ئیمارات لە ھەموو حیساباتی خۆی دا بە ھەڵەچووە و نوشوستی ھێناوە ، گوتی : ئەم شکستە لە یەمەن و ناوچە و فەلەستین دەنگدانەوەی باشی بووە .
یەحیا سەریع وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێک دا باسی جێبەجێکرانی ھەڵمەتی باھۆزی یەمەنی دوو لە قوڵایی خاکی سعودی و ئیماراتی کرد .
342/