AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١:١٢:٤٥ د.ن
1221680

ئەمریکا دەیەوێ دەسەڵات بداتە دەستی کەسایەتییە لاوازەکانی عێراق

وتەبێژی نوجەبا وێڕای ئاماژە بە کێشەکانی پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلەمانی، وتی: ئەمریکا بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بە سەر عێراقدا بسەپێنێت، دەیەوێ دەسەڵات بە دەستی کەسایەتییە لاوازەکانی عێراقەوە بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نەسر ئەلشەمری وتەبێژی فەرمی نوجەبا زاڵ بوون بە سەر حاکمیەتی عێراقی یەکەمین داڵغەی واشینتۆن زانی و لە هەوڵی ئەمریکا بۆ دەسەڵاتدار کردنەوەی کەسایەتییە لاوازەکانی عێراق هەواڵی دا.

ناوبراو باسی یەکگرتوویی پارتە سونی و کوردەکانی عێراق لە گەڵ ئەمریکا، ئیسرائیل، تورکیا و وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس بۆ لاواز کردنەوەی گرووپە شێعەکانی کرد.

ئەو سەبارەت بە پێوەندی نێوان ئەمریکا و دۆخی سیاسی نوێی عێراق وتی: ڕەنگە گرینگترین پێویستیی ئەمریکا بە بوونی هێزە سیاسییەکان لە عێراق ئەوە بێت کە بەم شێوە بە سەر حاکمیەتی عێراقدا زاڵ بێت و ئەوەی یارمەتیدەری ئگەیشتن بەم خواستەیە، دانانی کەسایەتییە لاوازەکان لە سەر کورسییەکانی دەسەڵاتە.

وتەبێژی نوجەبا سەبارەت بە هێرشەکان بۆ باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداش وتی: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاستیدا بنکەیەکی سەربازییە و مەبەستی زاڵ بوون بە سەر دۆخی عێراق و یاری لە گەڵ چارەنووس و تەنانەت تەنراوەی کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتەیە. کێ بڕوا دەکات باڵوێزخانەی وڵاتێک زیاتر لە ١١ هەزار فەرمانبەری هەبێت. گەر هەر یەک لە گرووپەکانی بەرخۆدان بیانەوێ لە گەڵ ئەم بنکەیەدا بەرەنگاری بکەن، مافی سروشتی و یاسایی خۆیانە.

نەسر ئەلشەمری مەبەستی پارتە سیاسییەکانی بە ئامانج کردنی یەکگرتوویی شێعەکان زانی و وتیشی: هەمووان دەزانن پێوەندی نێوان پارتەکان و وڵاتانێکی وەکوو ئەمریکا، لە خراپترین شێوازی خۆیدا بوو بەڵام ئێستا پێوەندییان گۆڕاوە و ڕەنگە ئەم پێکدادانە بگاتە ئاستێکی مەترسیدار.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئەو پارتە سەرەکیانەی بۆ لاواز کردنەوەی شێعەکان هەوڵ ئەدەن، شەریکەکانی سیاسی کوردەکان، سونەکان و وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارسن کە فەرمانەکانی ئەمریکا جێبەجێ دەکەن.

مەبەستی ئەمریکا لاواز کردنەوەی عێراق و دووبەرەکی ناوخۆیی بۆ کۆنترۆڵی دۆخی سیاسی عێراق و مانەوەی هێزە داگیرکەرەکانیان لە عێراقە. ڕژیمی ئیسرائیل دەیەوێ بە پێی بیروبڕوا زایۆنیستییەکان عێراق لاواز و دابەش بکات چونکوو ئەم ڕژیمە، عێراق وەکوو مەترسیدارترین دوژمنی خۆی دەزانێت. شێعەکان گەورەترین بەرهەڵستکاری ئەم زێدەخوازییانە لە عێراقن بۆیە بۆ لاواز کردنەوەیان هەوڵ ئەدرێت.