AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١:١٢:٠٧ د.ن
1221679

شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان داعش و هێزەکانی قەسەدە

بۆ سێهەمین ڕۆژی شەڕ و پێکدادانی نێوان داعش و هێزەکانی قەسەدە لە دەوروبەری بەندیخانەیەک لە حەسەکە درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەلقودسولعەرەبی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا نووسیویە: بۆ سێهەمین ڕۆژ شەڕ و پێکدادانی نێوان داعش و هێزەکانی قەسەدە لە دەوروبەری بەندیخانەیەک لە حەسەکە درێژەی هەیە.

رامی عەبدوڕەحمان بەڕێوەبەری ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا داکۆکی کرد تا ئێستا لەم شەڕەدا ٢٨ هێزی کورد و ٤٥ تیرۆریستی داعش و ٥ کەس لە خەڵکی ئاسایی کوژراون.

هەروەها لەم راپۆرتەدا نووسراوە: تیرۆریستەکانی داعش بەیانی هەینی هێرشیان کردە سەر بەندیخانەیەک لە دەڤەری حەسەکە کە هەزاران تیرۆریستی داعشی تێدایە. ئەمە گەورەترین هێرشی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٩یە کە هێزە کوردەکان هەوڵ ئەدەن ڕێگری لێ بکەن.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ژمارەیەک لە تیرۆریستەکان لە بەندخانە هەڵاتوون. گرووپی داعش بەشێوەی فەرمی رایانگەیاندووە بە مەبەستی هەڵاتنی تیرۆریستەکان هێرشیان کردۆتە سەر ئەم بەندیخانەیە.

ئەلقودسولعەرەبی ڕاشیگەیاندووە: ١٢ هەزار تیرۆریستی داعش کە لە ٥٠ وڵاتی جۆربەجۆرەوە هاتوون لە ناوچەی ژێردەستی کوردەکان لە سووریا دان.