AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١:٠٨:٠٣ د.ن
1221676

دابەش کردنی پاکێجی خۆراکی لە نێوان گوندەکانی کوردستان کە ڕێگاکانیان داخراوە

کارگێڕی مانگی سووری کوردستان وتی: کۆپتەری مانگی سووری پارێزگا ڕۆژی شەممە پاکێجی خۆراکیی لە نێوان چوار گوندی دەڤەری سەقز کە ڕێگاکانیان بەهۆی بارینی بەفرەوە داخراوە، دابەش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پەیام جەلالی ڕایگەیاند: بە پێی بارینی بەفر و کڕێوەی قورس لە هەفتەی ڕابردوو هێشتا ڕێگای ژمارەیەک لە گوندەکانی پارێزگا داخراوە و لە بەفردا گیریان کردووە، دوێنێ لەسەر داوای فەرمانداری سەقز بۆ ئەوەی کە ژمارەیەک لە گوندەکانی ئەو شارە هێشتا ڕێگاکانیان نەکراوەتەوە بە کۆپتەری ئەو ناوەندە مادەی خۆراکی بۆ چوار گوند نێردرا.

ناوبراو درێژەی دا: لە ئو هەڵمەتەدا کە سێ کاتژمێری خایاند 250 پاکێجی خۆراکی 72 کاتژمێرە لەوانە نان، برنج، ئارد، تۆن ماسی، خورما و جرەکانی کۆنسێرڤ بە گوندەکانی هرمی دۆڵ، جەعفەر ئاباد، عەبدول ئاباد و حاجی مەمدان پێشکەش کرا.

کارگێڕی مانگی سووری کوردستان زیادی کرد: مانگی سووری کوردستان ئامادەیە لە ئەگەری داواکاری لە شوێنەکانی دیکەی پارێزگاشەوە لە ڕێگای کۆپتەر مادەی خۆراکی بنیرێتە ئەو گوندانەی کە هێشتا ڕێگاکانیان نەکراوەتەوە.

342/