AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١:٠٤:١٨ د.ن
1221672

لەدایک بوونی حەزرەتی فاتمە و ڕۆژی دایک لە ئێران

ڕۆژی دایک و ڕۆژی ژن لە ئێران هاوکات لەگەڵ لەدایک بوونی خاتوو حەزرەتی فاتیمە(د.خ) بەرز ڕادەگیردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بیستەمی جەمادی ئەلسانی بە بۆنەی لەدایک بوونی خاتوونی نموونەی ئیسلام، فاتیمەی زەهرا (د.خ)، لە ئێراندا وەکوو ڕۆژی دایک دەناسرێت.

ژیان و شێوەی ژیانی حەزرەتی فاتیمە تا ڕادەیەک پاک و وەکوو وانەیەکە کە هەر ژنێکی ئازاد لە جیهاندا، وەکوو قدیسەیەک دەینرخێنێت. ژنێک کە لەدایک بوونی لە داوێنی خەدیجەی کوبرا، هاوژینی پێغەمبەری ئیسلام و لە ناوەندی یەکەمین بنەماڵەی ئیسلامی هاوڕێ بوو و شەوی لەدایک بوونی زەوین و ئاسمان جێژنیان گرت و خوداش نازناوی کەوسەری پێ بەخشی.

لەدایک بوونی ئەو خاتوونە پایەبەرزە بە داهێنانی بنیاتنەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیمام خومەینی ڕۆژی ژن و دایک ناو نرا: ئەگەر ڕۆژێک وەکوو ڕۆژی ژن و دایک ناودێر بکرێت، چ ڕۆژێک بانتر و باشتر لە ڕۆژی لەدایک بوونی فاتیمەی زەهرایە.