بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە موسیرە، هاوپەیمانی سعوودی هەر درێژە دەداتە جەنایەتەکانی خۆی دژی خەڵکی سڤیل. سعوودییەکان ئەم جارە هیرشیان کردە سەر زیندانی ناوەندی سەعدە.
بە ۆێی ڕاپۆرتی مێدیا یەمەنییەکان ئەو هێرشە زیاتر لە 30 کوژراو و 120 برینداری لێکەوتووەتەوە.
سەرۆکی کومیتەی باڵای شۆڕشی یەمەن لە تویتێکدا نووسی: کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل لە حودەیدە، سەنعا و پارێزگاکانی دیکەی یەمەن جەنایەتی جەنگییە و هیچ شتێک ناتوانێت ئەو ڕاستییە نکۆڵی بکات.
ناوبراو هەروەها نووسی: ئەگەر ئەمریکای شکست خواردوو لە ئەفغانستان لە هاوپەیمانی سعوودی پاڵپشتی دەکات، ئێمە ڕاشکاوانە بە ئەو هاوپەیمانییە ڕایدەگەیێنین کە شکتی ئێوە لە یەمەن لە شکستی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان قورستر دەبێت.