AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١٠:٢٧:٣٥ ب.ن
1221234

ئامانجەکانی تورکیا لە چڕ کردنەوەی هێرشەکان دژی کوردەکانی سووریا

تورکیا بۆ تۆڵە کردنەوەی تەقینەوەی گوماناوی لە سنووری تورکیا-سووریا هەوڵی کردنە ئامانجی چەندین بنکەی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ئەلمانیتۆر، وادیارە کە تورکیا لە ڕێگای هەندێک هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و پێکانی چەند بەرپرسی باڵای کوردی سووریا، بەدوای پاراستنی ئاڵۆزییەکان لە ئاستی باڵا لە ئەو ناوچەیەیە.

وادیارە تورکیا دەیەوێت لە ڕێگای هەندێک هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە کەسایەتییە پایەبەرزەکانی کوردی سووریا دەکاتە ئامانج، ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا درێژە بدات. ئارامشێک کە دوای ئەوەی کە ڕووسیا و ئەمریکا گڵۆپی سەوزیان بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا نیشان نەدا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە نزیک شاری تل ئەبیز تێکشکا. بەهۆی ئەو تەقینەوە سێ سەربازی تورک کوژران.

سوپای تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکان لە وەڵام بە ئەو هێرشە، چەندینبنکەی کوردەکانیان لە نزیکی شارەکانی کۆبانێ، تل ئەبیز و سەرێکانێ کردە ئامانج. بە وتەی وەزارەتی بەرگری تورکیا زیاتر لە 10 میلیشیای کوردی سووریا لە ئەو هێرشەدا کوژراون.

ڕۆژنامەڤانێکی کورد لە ئەو بارەوە دەڵێت: ئەو هێرشانە لە هەموو بوارەکانەوە سەرتر لە چاوەڕوانی بوو. من پێم وایە تورکیا لێرە بەدوای تاقی کردنەوە شتێکی دیکە بوو؛ ئامانج لە ئەو هێرشانە، تاقی کردنەوەی بارودۆخی کۆبانێ یان کاردانەوەی ئەمریکا و ڕووسیا بوو.

نازم دەستان وتیشی: ئەگەرچی تەقینەوە لە تل ئەبیز ڕووی دا و کوژرانی سەربازی تورکی لێکەوتەوە بەڵام هێرشە تۆڵە کردنەوەکانی تورکیا کۆبانێ و گوندەکانی دەوروبەری گرتەوە. ئەو ناوچە کە تەقینەوەکەی تێدا کرا لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە سیخوڕی و سەربازییەکانەوە چاوەدێری دەکرێت. کەواتە نزیک بوونەوە بە ناوچەکە و دانانی بۆمب لە جادەیەک کە گەشتی تێدا ئەنجام دەدرێت، کارێکی ئاسان نییە.

هێرشەکانی تورکیا لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی دیمەشقیشدا هەیە چونکوو دەوڵەتی سووریا بە بێ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر، بەدوای کۆنترۆڵ کردنەوەی ڕۆژهەڵاتی فراتە.

342/