AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١٠:٢٦:٣٩ ب.ن
1221233

مانۆڕی تێکەڵاوی قایشی ئەمنیەتی دەریایی 2022 بەڕێوەچوو

مانۆڕی تێکەڵای قایشی ئەمنیەتی دەریایی 2022 بە ئامادەبوونی یەکینەکانی زەوینی و گەشتی هێزە دەریاییەکانی ئەرتەش، سوپا و هێزی دەریایی وڵاتانی چێن و ڕووسیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ماۆڕی تێکەڵاوی قایشی ئەمنیەتی دەریایی 2022 دوای بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی شرۆڤەیی، لە بەرەبەیانی ئەڕۆوە بە ئامادەبوونی یەکینەکانی زەوینی و گەشتی هێزە دەریاییەکانی ئەرتەش و سوپا و هێزی دەریایی وڵاتانی چین و ڕووسیا لە ناوچەی باکووری ئوقیانووسی هیند دەستی پێکرد.

ئەمیر دەریاوان مستەفا تاجەدینی وتەبێژی مانۆڕی تێکەڵاوی قایشێ ئەمنیەتی دەریایی 2022 بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: بە پێی بەرنامەکان جۆرەکانی ڕاهێنانی تاکتیکی لەوانە ڕزگار سەرئاوگەڕ تووشی ئاگرکەوتنەوە، ئازاد کردنی سەرئاوگەڕی ڕفێندراو و تەقە دژی ئامانجە دیاریکراوەکانی دەریایی لە شەو ق ڕۆژ لەوانە ڕاهێنانی تاکتیکی و ئۆپراسیۆنی پێش بینی کراوە.

وتەبێژی مانۆڕی تێکەڵاوی قایشی ئەمنیەتی دەریایی 2022 وتی: دروشمی ئەو مانۆڕە "پێکەوە بۆ ئاسایش و ئاشتی"یە و نمانەیەکی روونە لە ئەوەی کە ئێران لە ناوچەکە و جیهان بە دروست کردنی یەکێتی ستراتیژی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و ڕێزی بەرانبەر هیچکات گۆشەگیر نەبووە و نابێت.