AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١٠:٢٣:٢١ ب.ن
1221229

سەرجەم داعشیە هەڵاتووەکانی زیندانی غوێر دەستگیر کراونەتەوە

فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێزەکانیان بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەرجەم ھەڵاتوەکانی گرتوخانەی غوێرانیان دەستگیرکردوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەزڵوم کۆبانێ لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوەشكردوە، هەسەدە توانیویەتی سەرجەم زیندانییە ھەڵاتوەکانی گرتوخانەی غوێران لەحەسەکە دەستگیربکاتەوە.

دوای ئەوەی سەرجەم شانە نوستوەکانی داعش بەشدار بون لە هێرشکردنەسەر گرتوخانەکە تاکو بتوانن چەکدارە زیندانیکراوەکان رزگار بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوکاریان بون، هەروەها توانیویانە یاخیبونی چەکدارە زیندانیکراوەکان کۆنترۆڵ بکەن.

شەوی رابردو هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند، پشێوی لە گرتوخانەیەکی شاری حەسەکە دروستبوە، کە ژمارەیەک ئەندامی داعش تێیدا بەندکراون.