بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،شارومەندانی یەمەنی لەم ڕێپێوانەدا کە بەرپرسانی پارێزگاکانیش تیای دا بەشدار بوون لە سەر داکۆکی کردن لە سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ بەرنگار بوونەوەی ھێرشی ترسنۆکانەی ھاوپەیمانیی ئەمریکی و سەعودی و ئیماراتی پێیان داگرت.
خۆپیشاندەران بە ھەڵدانی دروشم جەختیان کرد کە خەڵکی چاونەترسی یەمەن لە توند بوونی ھێرشی دەست درێژکاران ترسیان نییە و ھێرش بە ھێرش وەڵام دەدەنەوە.
میدیاکان دوێنێ شەوو ئەمڕۆ باشی ھێرشی فڕڵکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی سەعودییان کرد بۆ سەر بەندەری حودەیدەو بەندیخانەیەک لە پارێزگای سەعدە لە باکووری ڕۆژئاوای یەمەن. بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی یەمەن دوابەدوای ھێرشی فڕۆکەشەڕ کەرەکانی ھاوپەیمانان بۆ سەر بەندیخانەیەکی پارێزگای سەعدە، لانیکەم ١٤٠ کەس کوژران و یان بریندار بوون.
342/