AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٩:١٢:٥٧ د.ن
1221098

ڕەییسی لە کاتی گەڕانەوەی لە ڕووسیا: ھیوادارم سەردانی ڕووسیا خاڵێکی وەرچەرخان بێ بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ ھیەینی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ تاران ھیوداریی دەریڕی کە گەشتەکەی بۆ ڕووسیا ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی دوو وڵاتی دۆست و دراوسێی ئێران و ڕووسیاو کۆمەڵەی ئەو پەیوەندییانەش ھەڵکشانی ئاستی ئاسایشت لە ناوچەکە و چارەسەریی قەیرانە ناوچەییەکانی لێ بکەوێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران لە بارەی دەستکەوتەکانی گەشتەکەی بۆ ڕووسیا وتی: ئەو باسانەی لەو گەشتەدا کران لە ئاراستەی وەدی ھاتنی ئامانجە گەورەکانی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران واتە ئەوپەڕی ھیاوکاری لەگەڵ وڵاتانی جیھان و بە تایبەت وڵاتانی ھاوتەریب و ھاوپەیمان بوو. 

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لە گەشتەکەی دا لە بارەی پرسی پارەو بانک لە نێوان دوو وڵاتیش قسە کرا وتی: ھەردووک وڵاتەکە دەتوانن لە ئاراستەی شکست پێ ھێنانی دەستەڵاتی دۆلار بە سەر پەیوەندییە دراڤی و بانکییەکاندا ھەنگاو ھەڵگرن و سات و سەودای خۆیان بە پارەی نیشتیمانی ئەنجام بدەن.

«ڕەییسی» ئاماژەی کردە ڕێککەوتنە ئەنجام گرتووەکانی ھەردووک وڵاتیش لە بواری جۆربەجۆرلەوانە ئابووری و نەوت و گازیش و وتی: لە ئێستادا ئاستی سەودای بازرگانیی نێوان ئێران و ڕووسیا جێگای قەبوڵ نییە، ھەر بۆیە ھەردووک وڵاتەکە لە سەر ئەوە ڕێککەوتوون کە لە یەکەم ھەنگاودا ھاوکاریی نێوانیان بۆ دە ملیارد دۆلار لە ساڵ دا بەرز کەنەوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە درێژەدا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا دەتوانێ یارمەتیی چارەسەر بوونی قەیرانە ناوچەیەکان، کاروباری نێونەتەوەیی و بەرز کردنەوەی ئاستی ئاسایشت و  چەسپێندرانی سەقام و ئاشتی و دادگەری بدات وتایشی: ئەمڕۆ ئامادە بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە وەکو وڵاتێکی سەربەخۆو ھێزمەند ئامادە بوونێکی ئاسایشت چێکەرەو وڵاتانی دراوسێ شایەتی دەدەن کە لە ھەر کوێ ئێران ئامادە بێت بە پێچەوانەی ئامادە بوون و دەستوەردانی بیانی کە بۆ ناوچەکە گرفتی ئاسایشتی ساز دەکەن، ئاسایشت چێکەر بووە.

دەییسی لە کۆتایی دا بە ھیوداری دەربڕین لە بارەی ئەمەی کە ئەو باسانەی لە دانیشتنە سێ کاژێرەکەیان لەگەڵ پوتین کردوویانە ھیەرچی خێراتر پراکتیزە بکرێت، وتیشی: وەزیرانی کاروباری ئابووری و دارایی، نەوت و کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە ڕەوتی ئەم گەشتەیاندا دانیشتنی جۆربەجۆریان ھەبوو کە ڕێککەوتنی باشیشان لێ کەوتەوە.

342/