بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری «ئلێکساندێر لاڤرێنتینێف» ناردراوی تاییبەتیی «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: گوشارو تەوژمی ڕۆژئاوا بۆ ڕووسیا لە دۆسیەی جۆربەجۆردا کاردانەوەیەکە لە ھەمبەر خۆڕاگریی ئەو وڵاتە لە بەرامبەر سیاسەتەکانی نائاکارمەندی ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاواو بەرنگار بوونەوەی ھەوڵەکانیان بۆ بشێوی نانەوە بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی گەلانی دیکە.
لەو دیدارەدا ھاوکارییەکانی دوو قۆڵیی نێوان سووریاو ڕووسیا،ڕەنگدانەوەی ئەرێنیی ئەو ھاوکارییانە لە سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزم و گەڕانەوەی ھەمدیسانی ئاسایشت و سەقام بۆ زۆربەی سەرزەوییەکانی سووریا لێک درایەوە.
«ئلێکساندێر لاڤرێنتینێف» ناردراوی تاییبەتیی «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیاش وتی: ڕووسیا گرینگایەتییەکی تایبەتی دەدات بە پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا و داکۆکی لە گەلی ئەم وڵاتە بۆ ئەوەی خەڵکی سووریا بتوانن شوێنھاتەکانی شەڕ وەپشت سەر بنێن.
ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی خۆشحاڵیی ڕووسیا لە ڕۆڵگێڕانی دووبارەی سووریسا لە گۆڕەپانی عەرەبی دا پێی داگرت: ئەم بابەتە لە بەر سەرکەوتنەکانی سووریاو ویستی لێبڕاوانەی گەلی ئەم وڵاتە لە ڕووی بەرەڤانی کردن لە خاکی نیشتیمانەکەیەوە مسۆگەر کراوە.
342/