AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
چوارشەممە

١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٨:٣١:١٠ د.ن
1220551

ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد: وەڵامی ئەمەگداریی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدەینەوە

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا پەیوەندیی وڵاتەکەی و ئێرانی بە ھەرەکۆن و مێژوویی زانی و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قەیرانی سووریادا لە پاڵ دەوڵەت و سوپای ئەم وڵاتەدا وەستا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -«لۆنا ئەلشبڵ» ڕاوێژکاری تایبەتیی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ھەواڵیی ڕووسیا ئەلیەوم پێی داگرت: سووریا توانیویەتی گەمارۆی ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا تێک بشکێنێ و پێداویستیی شارومەندانی دابین بکات.

ڕاوێژکاری تایبەتیی سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: جکومەتی سووریا لە ڕەوشتی شەڕدایەو ئاساییە کە داوای یارمەتی لە ھاوپەیمانەکانی بکات.

ڕاوێژکاری تایبەتیی «بەشار ئەسەد» پەیوەندییەکانی نێوان سووریاو ئێرانی بە ھەرەکۆن و مێژوویی زانی و وتی: سووریا وەڵامی ئەمەگداریی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەداتەوە.

«ئەلشبڵ» ھێزشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خاکی سووریای بۆ داکۆکی لە تیرۆریستان زانی و وتی: ھەچکاتێک ڕەوشتی تیرۆریستان شپرزە ببێت دەست درێژکارییەکانی ئیسرائیلیش دەست پێ دەکات.

342/