ببە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -ە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی بەھادۆریی جەھرومی» وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە توییتێکدا نووسی: «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە گەشتەکەی بۆ ڕووسیا بێجگە لە دیدار لەگەڵ «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ئەنجومەنی دوماش دا وتارێک ئاراستە دەکات.
«بەھادۆریی جەھرومی» وتیشی: دیدار لەگەڵ ھەڵسوڕاوانی ئابووری و نەوتی و ئامادە بوون لە زانکۆ لەو بەرنامانەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەبێت لە ڕووسیا.
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ئەوەشی ڕاگەیاند کە، تەوەرەی کۆبوونەوەکانی «ڕەییسی» و «پوتین» پەرە پێ دانی ھەناردە بۆ ڕووسیاو ھێزمەند کردنی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سبەینێ چوارشەممە سەردانی ڕووسیا دەکات.
342/