AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٩:٣٦:٥٦ ب.ن
1218731

ڕاگیردرانی ژێردەریایی سەربازیی ڕژێمی زایونی لە لایەن حەماسەوە

سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاندووە: بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» باسی ڕاگرتنی ژێردەریایی سەربازیی ڕژێمی زایونی ناسراو بە «دۆلفین»ی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە ھێندێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانەوە، بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: ژێردەریایی سەربازیی «دۆلفین»ی سەر بە ڕژێمی زایونیی کە بۆ کردنە ئامانجی غەواسەکانی ئەم بزوتنەوەیە لە گوێئاوەکانی غەززە خۆی ساز دابوو، ڕاگرتووە.

ھەر لەم ئاراستەیەدا گوردانەکانی «عیززەددین قەسام» لقی سەربازیی «حەماس» وێڕای ڕاگەیاندنی سەرکەوتوو بوونی لە ناس کردنی یەکەم ژێر دەریایی «دۆلفین»ی سەربە ڕژێمی زایونی کە بۆ پەیگەڕ کردنی ھێزە دەریاییەکان لە قوڵایی دەزیادا بەکار دێت، ڕایگەیاند: ئەو جیازانەی کە لە سەر ئەم ژێردەریاییە دابەستراون و بۆ تیرۆری ئەندامنی حەماس ئامادە کرا بوون، ھەڵگیراون.

ئەمە یەکەم جار نییە کە حەماس ڕادەگەیەنێت دەزگای ھەواڵگریی ڕژێمی زایونی ژێردەریایی «دۆلفین» بۆ کاری سیخوڕی بەکار دێنێ.

بزوتنەوەی حەماس ئوتی ٢٠١٥ش باسی ڕاگرتنی ژێردەریاییەکی کرد کە بۆ ئامانجی سەربازی بەکار دەھێندرا.

342/