AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٢:٤٩:١٩ د.ن
1218241

بزووتنەوەی "نوجەبا" دەستی لە هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقە

ناوەندێکی بیری ئەمریکی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا وەکوو کاریگەرترین گرووپی پشت پەردەی هێرشە دژە ئەمریکییەکان لە عێراق، یادی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەنیستیتۆی واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆهەڵاتی نزیک WINEP) لە ڕاپۆرتێکدا لە نووسینی مایکل نایتس و کریسپیەن سمیت دوو شرۆڤەکاری باڵای خۆی، بزووتنەوەی نوجەبای کاریگەرترین گرووپێک وەسف کرد کە لە پشت پەردەی هێرشە دژە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراقە.

بە پێی پاگەندەی نووسەرانی ئەو ڕاپۆرتە شرۆڤەییە، بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا جگە لە بەشداری لە خەسر گەیاندن بە کاروانە لۆجستیکییەکانی ئەمریکا، ریکخسەری سەرەکی هێرشە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر بنکەی سەربازی ڤیکتۆر لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدایە.

ئەو ناوەندە بیرییە ئەمریکییە لە درێژەدا زیادی کد: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هاوشێوەش ناوەندی هێزەکانی هاوپەیمانی لە هەرێمی کوردستانی کردووەتە ئامانج کە بزووتنەوەی نوجەبا هۆکاری سەرەکی دێتە ئەژمار. هەروەها پێش بینی دەکرێت کە ئەو بزووتنەوە دیسان بەدوای هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە باکووری عێراق بێت.