AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٢:٤٢:٣٠ د.ن
1218235

هیچ هێزێک توانای لەناوبردنی بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانی نییە

عەلی حەیدەر بە وتنی ئەوەی کە ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی بە باشی پەیامی مانۆڕی پێغەمبەری گەورەی وەرگرت، جەختی کرد ئیسرائیل یان هیچ هێزێکی دیکە توانای لەناو بردنی بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - گرووپی نێودەوڵەتی: دانوستانەکانی ڤیەنا بە هەموو هەوراز و نشێو و کێشەکانیەوە خەریکە دەچێتە پێشەوە و ئەو جۆرەش کە دیارە هەموو لایەنەکان بە شێوەیەک رازین لە ئەنجام و ڕەوتی بەرەپێش چوونەکەی.

ئێستاکە، هەر چوار پرسی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، بەڵێنە ناڤۆکییەکان، تاقی کردنەوە و بەڵێنە داوا کراوەکان لەلایە ئێرانەوە، هاوکات خەریکە دەچێتە پێشەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هاوکات لەگەڵ پێشکەوتنی دانوستانەکان، ئیسرائیلیش بە توندی قسە ناڕەواکانی خۆی زیاد کردووەتەوە لە حاڵێکدا ئەو ڕژێمە و هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکان دەزانن کە بچووکترین هەڵە، لەگەڵ وەڵامی توندی تاران بەرەوڕوو دەبێتەوە.

هەواڵنێری مێهر لە ئەو بارەوە لەگەڵ عەلی حەیدەر کارناسی پرسەکانی ئیسرائیل گفتوگۆیەکی ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:

ئایا ڕەشبینی تێلاڤیڤ بە ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەنا، هۆکاری هەڕەشەکانی ئەم دواییە و گوشاری ئیسرائیل لە سەر ئێرانە یان خود ئامانجی ئەو ڕژێمە دروست کردنی کێشە و گوشار لەسەر ڕەوتی دانوستانەکانە یان ئەوەی کە بەڕاستی بەدوای هێرشی بەرگریانە بۆ سەر ناوەندە ناڤۆکییەکانی ئێران لەئەگەری شکستی دانوستانەکانە؟

ڕاستی ئەوەیە کە ئیسرائیل لە ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەنا بەڕاستی نیگەرانە و پێی وایە سیناریۆی مەترسیدار لە دژی تێلاڤیڤ ە ئارادایە. بە بڕوای زایۆنییەکان لە ئەگەر رێککەوتن بۆ گەڕانەوە بۆ سەر رێککەوتنی ساڵی 2015 و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە دژی ئێران، ئێران دەبێتە وڵاتێکی ناڤۆکی. بەڵام شکستی دانوستانەکان واتا ئێران درێژە دەداتە پەرەپێدان بە بەرنامەی ناڤۆکی خۆی بە بێ هیچ مەرجێک.

ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر دوو سیناریۆی شکست یان سەرکەوتنی دانوستانەکان، خۆی ناچار بە پتەو کردنی توانی سەربازی و تەرخان کردنی بودجەی زۆر بۆ ئەو بوارە دەبینێت.ئیسرائیل هاوکات لەگەڵ ئەو هەوڵانە بۆ بەدی هاتنی ئامانجەکان، ئاستی هەڕەشەکانی خۆیی لە دژی ئێران بەرز کردووەتەوە. ئەو ڕژێمە هەوڵ دەدات لە درێژەی بەشێک لە ڕەوتی گوشارەکان لە دژی ئێران، ڕۆڵی پۆلیسی ناوچەکە بگێڕێت (چونکوو ئەمریکا لە کردەوەدا ئەو بژاردەیەی وەلا ناوە )و بە هیوای ئەوەی کە ئاستی ترس و نیگەرانیی بەرپرسانی ئێران لە هەڕەشەکانی تێلاڤیڤ بەرز ببێتەوە و لەسەر بڕیارەکانی ئەوان لە سەر مێزی دانوستان کاریگەری دابنێت.

ئێران هێشتا پابەندی هەڵوێست و مەرجەکانی خۆی لە دانوستانەکانی ڤیەنایە و بە شێوەی هاوکات هێزە چەکدارەکانی ئێران مانۆڕئ پێغەمبەری گەورە کە دەوترێت هۆشداریی جیدی و ڕاستەوخۆ بە ئیسرائیلە و چەند پەیامێکی پێبووە،ئەنجام دا. لێکدانەوەی تێلاڤیڤ لە ئەو گۆڕانکارییە چییە؟

بێ گومان مانۆڕی پێغەمبەری گەورە خاوەنا پەیام و نیشانەگەلێکی بەهێز بوو کە پێویستی بە شرۆڤەی زۆر نییە. هەر بۆیە لەلای ئیسرائیلییەکان ڕەنگدانەوەی زۆری هەبوو. ئەو مانۆڕە ئاستی دانپێدانانەکانی بەرپرسانی ئیسرائیل بە توانای ئێران لە بوارە جیاجیاکانی بەرز کردەوە و سەلماندی لە بەڕاستی لە مەترسیدان.

بەرپرسانی ئیسرائیل پەیامی ئەو مانۆڕە لەسەر ئەوەی کە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێران لەگەڵ وەڵامی قایم و وێرانکەری ئێمە بەرەوڕوو دەبێتەوە، وەرگرت.

پاشهاتەکانی هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لەسەر بەشی سەربازی ئەو ڕژێمە چلۆن دەبێت؟ ڕۆڵی بەرەی بەرخۆدان لە هەر جۆرە شەرێکدا چییە و ئامادەسازییەکانی ئیسرائیل بۆ ئەو رووبەڕوو بوونەوە چلۆن دەبێت؟

سەبارەت بە ئاستی کارامەیی و لەقازانج بوونی هەوڵی سەربازی لە دژی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران سێ ئاست دیاری دەکرێت: یەک، ڕاگیرانی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران لە ئاستی ئێستا. دوو، گەڕاندنەوە بۆ چەند دە ساڵی دواتر. سێ، کۆتایی هێنان بە ئەو بەرنامە. سەبارەت بە بژاردەی سێهەم دیارە کە ئیسرائیل یان هیچ لایەنێکی دیکە توانی ئەوەیان نییە. ئیسرائیل یان هیچ هێزێکی دیکە توانی لەناوبردنی بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانیان نییە، چونکوو ئەو بەرنامە لە ناوخۆ بەرهەم هاتووە و خۆجەیی کراوەتەوە.

بەڵام سەبارەت بە باژردەی یەکەم و دووهەم کە زیاترین مانۆڕی ئیسرائیل و ئەمریکا لە سەری کار دەکەن، ئەبێ بڵێین کە کاریگەری بژاردەی کردەیی لە دژی ئەو بەرنامە بە پێی توانی ئێستای ئیرائیل لە هەر کاتێکی دیکە سنووردارترە و ئێرانیش ئەگەری هەیە لە ئەگەری هەر جۆرە هێرشێک، ئەو بەرنامە زۆر خێرا بباتە پێشەوە ئەو جۆرە کە دوای تەقینەوەکەی نەتەنز دەرکەوت.

342/