AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
سێشەممە

١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١٢:٢٨:٤٥ د.ن
1217756

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: داھاتووی سیاسیی یەمەن بە دانوستانی نێوماڵی یەمەن دیاری دەکرێت

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: بە دانوستانی نێو ماڵی یەمەن داھاتووی سیاسیی ئەم وڵاتە دیاری دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئێوارەی دووشەممە لە دیداری «موحەممەد عەبدوسەلام» دانوستانکاری باڵای دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن لە مەسقەت وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە بەردەوام کرانی شەڕی داسەپاوی سەر جەماوەری یەمەن، لە سەر پێویستیی ھەڵگیرانی گەمارۆی سەر ئەم وڵاتەو کۆتایی ھاتنی شەڕی دژی یەمەن پێی داگرت.

«موحەممەد عەبدوسەلام»بش وێڕای سەرەخۆشی کردن لە دەوڵەت و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی شەھید بوونی باڵوێزی کۆچکردووی ئێران لە یەمەن، ستایشی لە داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جەماوەری یەمەنی کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی عوممانی سەردانی مەسقەتی کردووە لەگەڵ یاریدەری سوڵتان و وەزیری دەرەوەی عوممان بە جیاجیا دیداری کردو لەمەڕ بابەتگەلی جێی سەرنجی ھەردووک لا بیروڕای گۆڕییەوە.

342/