بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەڕەشەی واشێنگتۆن لە تاران سەبارەت بە وەڵام دانەوەی شیمانەیی بە تیرۆری تاوانکارانەی شەھید سولەیماتی جەختی کرد: ئێران بە پێی فەرمانەکانی کۆشکی سپی ناجوڵێتەوە.
سەردار سەلامی وتیشی: جێگای ئەمریکییەکان لە ناوچەی ئێمەدا نییەو نابێ لە عێراق، ئەفغانستان، بەحرین، کوێت و سووریا ئامادە بن.
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە، موسڵمانان ماوەی ئەوە بە ئەمریکییەکان نادەن سەرزەوییەکانیان داگیر بکەن.
342/