بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «یائیر گوڵان» یاریدەری وەزیری ئابووریی ڕژێمی زایونی لە لێدوانێکدا وتی: دانیشتووانی شارۆچکەی «حومش» خەریکی نەڕاندن و شەقاوەگەرین لە گوندی «بورقە»و ھەر بۆیە نابێ داکۆکییان لێ بکرێت.
«یائیر گوڵان» وتیشی: دانیشتووانی شارۆچکەی «حومش» د ەبێ وەدەر بنرێن ھەتا ھێوری بگەڕێتەوە بۆ ئەم ناوچەیە.
دوابە دوای ئەو قسانەی «گۆڵان»ف «نفتالی بنێت» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕەخنەی لێ گرت و داوای لە سەر کار لابرڕانی بۆ کرد.
دانیشتووانی شارۆچکەی «حومش» ھاوڕێ لەگەڵ لەشکریانی داگیرکەری زایونی ھێرشیان کردووەتە سەر گوندی ێ«بورقە» لە باکووری ڕۆژئاوای نابلۆس.
مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاندووە، ٢٤٧ کەس لە فەلەستینییەکانی گوندی «بورقە» لە ئەنجامی ئەو ھێرشانە بریندار کراون.
342/