AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
چوارشەممە

٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١:٣٨:٥٨ د.ن
1215900

کوژرانی سەرکردەیەکی بەکرێگیراوانی ئیمارات لە شبوەی یەمەن

سەرچاوە میدیاییەکان باسی کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای میلیشیاکانی ناسراوبە «الویه العمالقه»ی سەربە ئیماراتیان کردووە لە پارێزگای شبوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازیی یەمەن ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند: «سەمیح جەڕادە سەبیحی» فەرماندەری تیپی دووی « ئەلعەمالەقە» لە ئەنجامی ھەڵمەتی دوورەنگێوێکی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن لە شبوەی یەمەن دا کوژراوە.

سەمیح سەبیحی لە گرینگترین فەرماندەرانی مەیدانیی سەلەفییەکان بووە کە بە مردنی زەبرێکی قورس بۆ ئیمارات دێتە ئەژمار.

میدیاکانی سەربە ھاوپەیمانیی سەعودیش کوژرانی «سەبیحی»یان پشتڕاست کردووەتەوەو ڕایانگەیاندووە کە لە بەرەی عەسیلان و لە پێکدادان لەگەڵ ھێزە چەکدارەکانی یەمەن دا کوژراوەو ھێزەکانی «ئەلعەمالەقە» لە ھەوڵی پێشڕەوی بەرەو «بیحان»و داگیرکردنی ئەم شوێنەن.

ماوەیەک لەمەوپێش سەرچاوە سەربازییەکانی یەمەن باسی ھەوڵی عەرەبستانی سەعودی و ئیمارات بۆ ڕادەست کردنی شبوەی یەمەن بە تیرۆریستانی ئەلقاعیدەیان کردبوو.

342/