AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
سێشەممە

٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١:١٤:٤٠ د.ن
1215497

دیداری باقڕی لەگەڵ ئێنریکە مۆرا لە ڤییەنا

دانوستانکاری باڵای ئێران لە یەکەم ڕاوێژی چڕوپڕی دبپلۆماسیانەی لە چوارچێوەی قۆناغی دووھەمی ھەشتەمین خولی دانوستانەکانی ھەڵگرتنی بایکۆتەکان لە ڤییەنا لەگەڵ ڕێکخەری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە دیدارەکەدا «عەلی باقڕیی کەنی» و «ئێنریکە مۆرا» لە بارەی بەردەوامیی ڕەوتی کۆبوونەوەو دانوستانەکانی ڕۆژانی داھاتوو ڕاوێژیان کرد.

خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەنا لە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی دیسامبەرەوە لە ڤییەنا دەستی پێ کراو ٣٠ دیسامبەر لە بەر شاڵی نوێی زایینی بە شێوەی کاتی ڕاگیردرا، دانوستانەکان لە دوێنێ دووشەممەوە ھەمیسان دەستی پێ کرایەوە.

ھەڵبەت بە قسەی دانوستانکاران لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەش دا ڕاوێژو گۆڕینەوەی دەق بە شێوەیەکی نافەرمی ھەروا بەردەوام بووە.

342/